ڕۆژانی 3 تا5 ئه‌م مانگه مامۆستای به‌شه‌كه‌ما (م.ی.عمر حمه أحمد) له‌به‌شی ڕێنمایی، له‌پرۆگرامی هاوڵاتی چالاك ( Active Citizens) سه‌ربه (British Council) ۆركشۆپێكی به‌ڕیوه‌برد بۆ ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا و چالاكانی مه‌ده‌نی ناوچه‌ی سنجار و ده‌وروبه‌ری. شاراینی وتنه هه‌فته‌ی ڕابوردو تریش، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری موصڵ و ده‌وروبه‌ری بو.
بابه‌تی ئه‌م ساڵی هاوڵاتی چالاك، تایبه‌ت ده‌بێت به:
بنیادنانی یانه‌كانی خوێندنه‌وه له‌نێو قوتابخانهكانداتیڕوانینمان بۆ یانه‌كانی خوێندنه‌وه
1-شوێنێكه له‌نێو قوتابخانه‌كان، كۆمه‌ڵێك چالاكی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ك:یارمه‌تی ئهوفێرخوازانهی پێویستیان به‌یارمه‌تی زیاتره له‌هه‌ندێ له‌وانه‌كانیان.یاخود ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه‌یان بهریكو پێكی…یاخود شوێنێكه بۆنجامدانی چالاكی ته‌رفیهی جۆراوجۆر بۆمنداڵان، یاخود هه‌ندێ چالاكی كه‌ڕه‌نگه قوتابخانه‌كان پێشنیازی بكه‌ن.
2-چالاككردنی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی باوان و مامۆستایان: له‌ڕێگه‌ی هوشیاركردنهوهیان به‌سیستمی ئێستا و كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری مانگانه یاخود به‌پێی پێویست، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕاهاتون وه‌رزی یه‌كه‌م و وه‌رزی دووه‌م.
3-هوشیاری به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگه له‌رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی (مااترك المدرسه) بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی وازهێنان له‌خوێندن و ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆخوێندن له‌نێویشیاندا منداڵانی كه‌م ئهندا.