ڕۆژی پێنج شه‌ممه 14/11/2019 هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی پاككردنه‌وه له‌به‌شی كوردی كۆلێژه‌كه‌مان ئه‌نجامدرا به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (د.گۆران فه‌یزی) سه‌رۆكی به‌ش و ئاماده‌بوونی مامۆستایان و قوتابیان، وه‌ك یه‌ك تیم و یه‌ك خێزان هه‌ڵسان به پاككردنه‌وه و شووشتنی گشت ڕێڕه‌و و هۆڵه‌كانی خوێندن و … سوپاس بۆ مامۆستایان و قوتابیان، بەھیوای پاک ڕاگرتنی ژینگەی کۆلێژەکەمان.













