گەر وەک مریەمی مەجدەلی باسم بکەن ..
لە ژێر نەفرەتی کاڵفامەکان لەخاچم دەن ..
لە چاوی بەدفەڕو ناحەز خۆم دوور دەگرم
لەڕێی عیشقا باکم نییە بەکەزیەوە هەڵمواسن .
لەدرێژەی کارو پڕۆژە زانستیەکانی کۆلێژەکەمان ڕۆژی یەک شەممە ١٧/١١/٢٠١٩ ڕاگرایەتی کۆلێژ بەھەماھەنگی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیان.. کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری بەناوبانگ سروە عثمان سازکرد بەناونیشانی ( بەتاسەی عیشق ھەناسەی ژن دەنووسمەوە) لەھۆڵی عبداللە حەداد کاتژمێر ١٠:٣٠ بة ئامادةبوونى بهڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د. سهعید عمر) و بهشێكی زۆر لهمامۆستایان و قوتابیان و .. کەلەلایەن بەشی کوردیەوە سەرپەرشتی دەکرا.. لەسەرەتادا وتارێک لەلایەن نوێنەری قوتابیان پێشکەشکرا پاشان بەرێز (د.گۆران فەیزی) سەرۆکی بەشی کوردی بەخێرھاتنی میوانانی کرد و ئەو چالاکییە زانستیانەی بەپێویست و گرنگ زانی.. پاشان شاعیر دەستی کرد بە خوێندنەوەی شیعرەکانی و کە کەشێکی پر احساس و جوانی لەھۆلەکە فەراھەم کرد و جۆش و خرۆشی ئامادەبووان زۆر بەھێز بوو و بەچەپڵەرێزانی بەردەوام پشتگیری شاعیریان دەکرد پاشان لەلایەن ڕاگری کۆلێژ چەپکە گوڵێک پێشکەش بە سروە خان کرا..
سوپاس بۆ ئامادەبوونی سروە خان.. سوپاس بۆ سەرۆکایەتی بەشی کوردی بۆ رێکخستنی کۆرە شیعریەکە و نوێنەرایەتی قوتابیان و گشت ئامادەبووان.
ڕاگرایەتی کۆلێژ
١٧/ ١١/ ٢٠١٩






