له درێژەی پێشکەش کردنی سیمناری هەفتانه‌ی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی بە ئامادەبوونی مامۆستایانی بەش و كۆلێژ لە ڕۆژی سێ شەممە 12/3/2019 سیمینارێک لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.محمد محی ا‌لدین جباری)، بەناونیشانی : کەسێتی گەندەڵ( شیکردنەوەى دەروونى – کاریگەری و چارەسەرییه‌كان )کە به‌ڕێزیان له سمیناره‌كه ئاماژەیدا به باروودۆخی ئێستای جیهان و ئاسەوارە دەروونی کۆمەڵایەتیەکانی ئەم دیاردەیە (گه‌نده‌ڵی)، و کاریگەربوونی له‌سه‌ر شێوازی بەڕێوەبردنی داموودەزگاکانی حکومەت له‌جیهاندا و دەرخستەکانی لە داهاتوو دا.
