ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 29-1-2020 یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنفڕانسی نێو ده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش بۆ زانسته په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونیه‌كان به هاوبه‌شی له نێوان كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و سه‌نته‌ری ڕاوێژكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و نوێنه‌ری قونسڵخانه‌كان و مامۆستا احمد كانی و ئه‌ندام په‌رله‌مان و .. به‌به‌شداری 92 توێژینه‌وه و زیاتر له 150 توێژه‌ر له 14 زانكۆی عیراقی و جیهانی به‌ڕێوه چوو… ده‌ستپێكی كۆنفڕانسه‌كه به دقیقهیهك وه‌ستان بۆگیانی پاكی شه‌هیدان له‌گه‌ل مارشی نیشتیمانی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی پێكرد، پاشان سه‌رۆكی كۆنفڕانس و ڕاگری كۆلیژی په‌روه‌رده به‌ڕێز (پ.ی.د. سعید عمر) وته‌ی به‌خێرهاتن و ناوه‌ڕۆكی كۆنفڕانسی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و پاشان سه‌رۆكی زانكۆ (پ.د. احمد انور دزه‌یی) وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه ده‌ست خۆشی لهڕاگرایهتی و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كرد بۆ ئه‌م كۆنفڕانسه گرنگ و پێویسته بۆ زانسته په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونیه‌كان و كاریگه‌ری توێژینه‌وه‌كان له‌چاره‌سه‌ركردنی به‌ربه‌رست و كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و … پاشان د.نوری هه‌رزانی نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و لێژنه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنفڕانس كرد به‌وه‌ی ئه‌م جۆره كۆنفڕانسانه زۆر پێویست و گرنگن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بواری په‌روه‌رده و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی په‌روه‌رده‌یی و ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و پاشان نوێنه‌ری سه‌نته‌ری ڕاوێژكارییه‌كانی له‌نده‌ن و مامۆستا له‌كۆلیژه‌كه‌مان به‌ڕێز (پ.ی.د. وه‌لید بابان) باسی ته‌وه‌ر و توێژینه‌وه‌كانی كرد و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی و ڕێكخستنی توێژینه‌وه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه .. پاشان پانێڵێك به‌ڕێوه چوو له‌باره‌ی ئاریشه و كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی بواری په‌روه‌رده و چاره‌سه‌رییه‌كانی، پاشان كورته ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر كۆلێژی په‌روه‌رده و به‌شه‌كانی و له‌كۆتاییدا تاوتێكردنی توێژینه‌وه‌كان ده‌ستی پێكرد و سێ لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌شێك له‌توێژینه‌وه‌كانی تاوتوێكرد.
سوپاس بۆ گشت ئاماده‌بووان
ڕاگرایه‌تی كۆلیژ 29/1/2020

















