ئەمڕۆ رێککەوتی 4-10-2020 دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2020-2021 بە شێوەی ئاوێتە بوو کە لەبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن ئەنجومەنی زانکۆ بڕیار لەسەری دراوە. کۆلێژی پەروەردەش هەروەکو سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆ ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی هەردوو دەوامی بەیانیان و ئێواران هەنگاوی خستە ئەم ساڵی نوێی خوێندن. هەروەها هەر ئەمرۆ لە لایەن بەڕێز راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر هۆڵەکانی خوێندن بەسەر کرانەوە. هیوادارین ساڵێکی خۆش و لێوان لێو لە سەرکەوتن بێت. شایانی باسە سەرجەم قوتابیان پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.




