وەک بەشێک لە پێداویستی خوێندنی دکتۆراکەیان، ڕۆژی چوارشەمە رێككهوتى 01/12/2021 دا بەشی فیزیک هەڵسا بە ڕێکخستنی سیمیناری بەدواداچوونی قوتابیانی دکتۆرا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لێژنەی زانستی و خوێندنی باڵای بەش. قوتابیەکان بە شێوەیەکی گشتی باسی قۆناغەکانی خوێندنیان کرد کە تا ئیستا پێیدا ڕۆیشتوون وە باسی ئەو قۆناغانەشیان کرد کە پێویستە تەواوی بکەن بۆ خوێندنەکانیان.
شایەنی باسە لێژنەی زانستی و خوێندنی باڵا دوپاتی لەسەر ئەوە کردەوە کە قوتابیان پێویستە هەول بدەن تاوەکو پێداویستیەکانی خوێندنەکەیان ( وەک بڵاوکردنەوەی توێژینەوە، توانستی زمان … هتد) بەدەست بهێنن لە ماوەی ياسايى دیاریکراوی خوێندنەکەیان. هەروەها پاڵپشتی بەش بۆ قوتابیان دوپاتکرایەوە بەمەبەستی کار ئاسانی بۆ خوێندنەکیان.
