لەژێر دروشمى (ئێمە تایبەتین) و لە میانەى هەست کردن بە لێپرسراویەتى و پراکتیزەکردنى ئەم لێپرسراویەتییە لەلایەن قوتابیانى بەشى پەروەردەى تایبەت. رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى ٩—١٢-٢٠٢١، لە هەڵمەتێکی بێ وێنەدا، بەسەرپەرشتىکردن و هاوکاریکردنى بەڕیزان (م. ئاراس و م. ڤیان) قوتابیانی بەشى پەروەردەی تایبەت هەڵسان هەڵمەتى شووشتن و پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەیەکى گشتی بەشى تایبەت بە رێڕەوەکان و هۆلەکانى خوێندن لەلایەن خودى قوتابیانەوە. ئەم کارەى قوتابیانى بەشى پەروەردەى تایبەت بە کارێکى بەرز و پیرۆز دەنرخێنین و هیواى سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
