وەکو ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردە بە پێویستی دەزانین ئەم رونکردنەوەیە بخەینەڕوو سەبارەت بەوگرتە فدیویانەی کە بڵاو دەکرێنەوە وبۆتە ھۆی نارەحەتی و دڵە ڕاوکێ بۆ ڕای گشتی و فەرمانبەرانی تۆمار و دەرچووانی ئازیزی کۆلێژەکەمان سەرەڕای ئەوھەموو ماندووبوونەی فەرمانبەران دەیکێشن لە پێناو خزمەتی دەرچووان کە ئەوە ئەرکی خۆمانە:
١-ھەموو فەرمانبەرەکانی تۆمار دەوام دەکەن ھەتا ئەوانەی کە لەسماح بوون هاتوونەتەوە دەوام ، بە دوو تیم ھەرھەمووی خەریکی پشتگیری دەرچوونەو وکارەکانی تر ڕاگیراوە. بەڵام لەبەر زۆری ژمارەی دەرچووانی ساڵانەی کۆلێژەکەمان زۆری داواکاریەکانی پشتگیری دەرچوون ئەم قەرەباڵغیە دروست بووە.
٢- ئەو رۆژەی کە دەرچووان ھاتنە ژۆرێ دەیانگوت “واسطەیە” دوای تەواوبوونی دەوام بوو کۆلێژ چۆل بوو دوای کاتژمێر ٢ ی نیوەرۆ تەنیا تۆمار مابوون نەیانتوانی دەربچن ، خەلکەکەش داوایان دەکرد کە فەرمانبەر نەچنەوە مالەکانیان وبەردەوام تا ھەموو پشتگیریەکان تەواو دەکەن کەژمارەشیان دیارە چەند زۆربوو، کەچی ئێمە فەرمانبەرمان ھەبوو بورایەوە لەبەئەوەی بەدرێژایی شەو لەمالەکەی خۆی ئیشی کردبوو بە رۆژیش ھەربەردەوام بوو. ئینجا دوای ئەو حاڵەتەش کۆنتڕۆڵ کرا بەڕێز تۆمارکار و گشت فەمانبەران تاکاتژمێر ٧ ي ئێوارە کاریان کردووە بۆ ئامادەکردنی زۆرترین ژمارە لە پشتگیری دەرچوون.
٣- چوار فەرمانبەر رۆژانە کارەکان دەبەنەوە ماڵەوە بەشەو کاری لەسەر دەکەن تا زۆرترین ژمارە تەواو بکەن. ئێمە و دەرچوونیش بەم کاتە باجی بریاری بە پەلەی وەزارەتی پەروەردە دەدەین کەئەوان تەنیا ماوەیەکی کورتیان دیارکردوە بۆ دامەزراندن بەفراوانی وبێ ئەوەی سالی دەرچون و یا هەر خاڵێک دیاربکەن.
هەروەها هاتنە ژوورەوەی هەر بەڕێزێک بۆ ناو تۆمار بە پێ ی ڕێنماییەکان جگە لە فەرمانبەرانی تۆمار قەدەغەیە چونکە گشت دۆکیومێنتەکان گرنگ و نهێنین، هەروەها لە سەرەتاوە (بە پێ ی هەڵکەوتنی ژووی تۆمار) لە کۆلێژی پەروەردە گشت مامەڵەکان لە پەنجەرەکان دەکرێت کە ڕاستەوخۆ لەسەر گەراجن کە ئەم ڕاستیەش لای هەموو قوتابیان و دەرچووان ئاشکرایە.
ھەر بۆیە ئەوەی دەلێ “واسطەیە ” دڵنیاتان دەکەینەوە لە هیچ بەڕێزێک جێگای قبوڵ نییە ئەم کارە بکات و نەکراوەش دڵنیا بن.
لە گەڵ جوانترین هیوای سەرکەوتن بۆ گشت دەرچووان و مامۆستایانی دواڕۆژ.
ڕاگرایەتی کۆلێژ