لە پێنجەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا، کۆلێژی پەروەردە بە سەرپەرشتی پ.ی.د.سعید عمر ابراهیم، ڕاگری کۆلێژ، زنجیریەک چالاکی ئەنجامدا.
بەوبۆنەیەوە سیمینارێک بۆ بەڕێز پ.ی.د.سمیر جودت بلال، یاریدەدەری راگری کۆلێژ رێکخرا.
لە سیمینارەکەدا کە بەڕێز پ.ی.د.سعید عمر ابراهیم، ڕاگری کۆلێژ و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژەکەمان ئامادەی بوون، پ.ی.د.سمیر جودت بلال باسی لە پاشخانی ئەو رووداو مێژووییانەی کرد کە وایانکرد گەلی کورد پەنا بباتە بەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و هەلومەرجەکانی قۆناغە مێژووییەکانی بە وردی باس کرد.
.







