یەکەم:
ڕۆژی یەکشەمە بەرواری ٤-۹-۲۰۲۲ یەکەم کۆبونەوەی بەشی ماتماتیک ئەنجام درا تێیدا پلانی ساڵی نوێی خوێندن و دابەش کردنی لێژنەکان دووبارە تاوتوێ کرایەوەو بریاری کۆتایی لێدرا.
دووەم:
پ.ی.د.رشاد رشید سەرۆکی بەشی ماتماتیک
سەردانی هۆڵەکانی خوێندنی بەشی ماتماتیکی کرد و پیرۆزبایی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لەقوتابیان کرد و رێنماییەکانی بەش و پابەندبونی دەوام دوپاتکرایەوە.
سێیەم:
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۱۳-۹-۲۰۲۲ کاتژمێر یەکی دوای نیوەرۆ پ.ی.د. نیشتیمان نورالدین سلێمان سیمینارێکی لەسەر دواین رێنمایەکانی دلنیایی جۆری و پرۆفایلی مامۆستا ئەنجام دا. لە سیمینارەکە رێنماییەکان خرانە ڕوو و وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە.
چوارەم:
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۲۰-۹-۲۰۲۲ کاتژمێر ١٢ ی بەیانی سیمینارێک لەلایەن پ.د.نجم الدین عبدالله سلێمان بە ناونیشانی
(When the replecement is justifield )
ئەنجام درا تێیدا گرنگی و جێبەجێ کردنی ئەم یاسایەلەبواری ژیانی ڕۆژانە و کارگەکان خرایە ڕوو.
پێنجەم:
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۲۷-۹-۲۰۲۲ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی پ.ی.د.رشاد رشید حاجی سەرۆکی بەشی ماتماتیک سیمینارێکی بەناونیشانی
Different ways of continuity between metric spaces
بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا. لە سیمینارەکە جۆرەکانی بەردەوام بوون لەنێوان مێتریک سپەیس خرانە روو.
شەشەم:
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۲۸-۹-۲۰۲۲
کردنەوەی تاقیگەی کۆمپیوتەر لە بەشی ماتماتیک لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین (پ.ی.د. کامران یونس) بە یاوەری بەڕێر ی. سەرۆکی زانکۆ (پ.د. مصطفی عطار) وە بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. سعید عمر) و ی. ڕاگر (پ.ی.د. سمیر جودت) دوای نۆژەنکردنەوەی بەسەرپەرشتی لێژنەیەک بەسەرۆکایەتی سەرۆکی بەشی ماتماتیک و ئەندازیاران لە هۆبەی ئەندازیاری زانکۆ.







