كەرنەڤاڵێكى گەورەى روانگەكردنی خۆر لەنێو كۆلێژی زانست
له رۆژى چوارشەممە به روارى (2023.2.22) هو له (روانگە فەلەكناسیی خۆر) لەنێو (كۆلێژی زانست) دا، گەورەترین و فراوانترین پرۆسەی (روانگەكردنی گشتیی بۆ چالاكییە بینراوەكانی خۆر) بۆ ژمارەیەكی یەگجار زۆری قوتابیان ئەنجامدا.
قوتابیانی بەشی فیزیاى كۆلێژی پەروەردە و بەسەرپەرشتی مامۆستا (ئەڤین مەغدید حەمەدەمین) و به هاوكارى مامۆستایان (د. گلارە فوئاد حوسێن) و (م.راز وەلی عەلی) و (م.لانە عەونی پیر خدر) بۆماوەی 2 كاژێر لە روانگەكردنی خۆر بەشداربوون.
له سەرەتا, زۆر به‌رێز (ئەژی چەتۆ حەسەن) و (به‌رێز هەرێم عومەر كاكل) ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبه‌رى چالاكییەكانی (روانگەی فەلەكناسیی خۆر) كورتە باسێكیان دەربارەی تلسكۆب و جۆرەكانی و چۆنییەتی روانگەكردنی خۆر بە راسترین و دروستترین شێوە پێشكەشكرد، پاشان تەواوی ستافی قوتابیانی ئازیز خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریكردنیان لە روانگەكردنی چالاكییەكانی خۆر‌و بە كردنی چەندین پرسیار‌و وەرگرتنەوەی وەڵامە زانستییەكانیان
دواى ته واوكردنى روانگه كردنى خور, قوتابيانى به‌شى فيزيكى گۆلێژى په‌روه‌رده سه ردانى به‌شى جيلوجي كرد له لايه‌ن دكتوراسماعيل پيشوازيان لێكرا و قوتابيان پرسياريان كرد ده‌رباره‌ى بومه له رزه و هۆكارى. دواى به شى جيلوجى سه‌ردانى به‌شى فيزيا كرا له كوليژى زانست به‌تايبه‌تى بۆ ناو تاقيگه كانى فيزيا.
ئه‌نجامدانى چوار سیمینار له‌لايه‌ن قوتابيانى بابه‌تى كارامه‌يى ئه‌كاديمى
به سه‌رپه‌رشتى م.خديجه نجم الدين و لە رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى ۱۳/٢/٢٠٢٣ قوتابیانی پۆلی یەک هەستان بەئەنجام دانی چەند سیمیناریک:
١ – سيمينارى: دەزگاکانی راگەیاندن چ رۆڵێک دەگێرن لە ناو کۆمەڵگەی کوردی‌دا؟ لەلایەن هەریەک لە قوتابيان (دنیا شوان ، زولیخا مسعود، هەورین فتحی، سناء سیروان).
٢- سيمينارى: بێ‌کاری, لە لایەن هەریەک لە قوتابيان (دنیا عثمان، اسرا جمال هێلین احمد ،دانا دیار).
٣- سيمينارى: نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان لە پیاواندا, لەلایەن هەریەک لە قوتابيان (هێلیڤان هەژار، هێژین هەڤاڵ).
٤- سيمينارى: چۆن ببین بەکەسێکی سەرکەوتوو. لەلایەن هەریەک لە قوتابيان (بەهرین، خەندە، هێلین، دیلان).
سيمينارى كريزه‌ى دڵ Heart attack
به سه‌رپه‌رشتى م.خديجه نجم الدين و لە رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 20\2\2023 قوتابی (دنیا عثمان) هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمیناریک لەژیر ناو نیشانی
Heart attack
بەئامادەبوونی قوتابیانی پۆلی یەک.
كريزه‌ى دڵ نه‌خۆشیه‌كى زۆر باوه، و هه‌موو جۆره نه‌خۆشیه‌كى دڵ له‌وانه‌یه ببێته هۆى سست بوونى دڵ، له هۆیه سه‌ره‌كیه‌كانى سست بوونى دڵ نه‌خۆشى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێنه Hypertension
، و نه‌خۆشى ته‌سكبوونه‌وه‌ى خوێنبهرهتاجیهكانى دڵ
Ischaemic heart disease
. هه‌ندێك جار كريزه‌ى دڵ له ئه‌نجامى نه‌خۆشى درێژخایه‌نى سنگه‌وه رِوودهدات وه‌كو هه‌وكردنى درێژخایه‌نى بۆریه‌كانى هه‌ناسه .
(Chronic obstructive airway disease)
له‌سه‌ره‌تاى نه‌خۆشیه‌كه‌دا، نه‌خۆشه‌كه ته‌نها به كاركردن یان به رِۆیشتن ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت، دواتر كۆكه‌یه‌كى به‌رده‌وامیان تووش ده‌بێت و قاچیان ده‌ئاوسێت و فشارى ناو خوێنهێنهرهكانى ملیان به‌رزده‌بێته‌وه.
Congestive heart failure
شه‌وانه ناتوانن له‌سه‌ر جێگا ته‌خت پاڵ بكه‌ون و له‌كاتى خه‌ودا به هۆى ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه.
Ischaemic heart disease
بۆ پاڵكه‌وتن زیاد له سه‌رینێك یان پشتیه‌ك ده‌خه‌نه ژێر سه‌ر و پشتیان. زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه یان فشارى خوێنیان به‌رزه یان نه‌خۆشى خوێنبه‌ره تاجیه‌كانیان هه‌یه . پێویسته ئه‌م نه‌خۆشانه رِهوانهى پزیشكى پسپۆرِ بكرێن.

















