هۆنراوەیەک لەسەر نەورۆز لە لایەن د. کریم رحمان حمد مامۆستای بەشی بایلۆجی کۆلێژی پەروەردە
نەورۆز
لە بیست و یەکی ئازار
خۆشترین ڕۆژی بەهار
جەژنە جەژنی ئازادی
نەورۆزە لە گوند و شار
جەژنی ئازادی زۆرن
لەهەر هەموو دنیادا
بەڵام نەمدیوە جەژنێ
و ا بمێنێ لە یادا
جەژنە بە یادی کاوە
ئاسۆی گەلمان ڕووناکە
دوژمن خەیاڵی خاوە
مردن هەر بۆ زوحاکە
