رۆژی يه‌ك شەممە بەرواری 21/05/2023 و له هۆڵى سیمیناری راگرايه‌تى, ئه‌ندامانى لێژنه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌شى فيزيك به سه‌رۆكايه‌تى د.حبيب حنا منصور و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ د. رشاد حسن محمود سه‌رۆكى به‌ش و لە مەراسیمێکی تایبەت دا سوپاسی و پێزانینی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستايانى به‌ش بۆ پۆلێك له مامۆستايانى به‌ش ئه‌نجامدرا كه پێكهاتبوو له:
1- رێزلێنان بۆ پ.ى. د.سعید عمر ابراهیم: به‌بۆنه‌ى ده‌ست هه‌ڵگرتن له راگرايه‌تى كۆلێژ.
2- رێزلێنان بۆ پ.ى. د. رشاد حسن محمود: به‌بۆنه‌ى گۆرينى نازناوى زانستى بۆ پرۆفيسۆر ياريده‌ده‌ر و ده‌ست هه‌ڵگرتن له سه‌رۆكايه‌تى به‌ش و دەستپێکردنی خوێندنی
(postdoctorate )
لە وولاتی بەریتانیا.
3- رێزلێنان بۆ م.اڤين جوهر علي: به‌بۆنه‌ى گۆرينى نازناوى زانستى بۆ مامۆستا.
4- رێزلێنان بۆ د. روناس يعقوب سولا: به‌بۆنه‌ى بەدەستهێنانی بروانامەی دکتۆرا.
ئه‌ندامانى به‌شى فيزيك ستايشى ئه‌م بهرێزانهيان كرد كه جێگەی دەستیان دیارە و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست و ھیوادارن كه نموونەیان زۆر بێت .
له كۆتايى مه‌راسيمه‌كه, ئه‌ندامانى به‌ش خوانێكى نيوهرۆيان ئه‌نجام دا له رێستورانتی تۆپ ئۆرگانیک وه‌ك دڵخۆشى و به‌هێزتركردنى په‌يوه‌ندى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌ش به گشتى.






