
كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئاگاداری قوتابییان و خوازیاران و پێشكه‌شكاران ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان هه‌یه له به‌شه‌كانی:١
١ـ به‌شی شێوه‌كاری له لقه‌كانی(دیزاین، وێنه‌كێشان، په‌یكه‌رسازی، سیرامیك).١
٢- به‌شی موزیك .١
٣- به‌شی سینه‌ما و شانۆ له لقه‌كانی (سینه‌ما، شانۆ).١
با سه‌ردانی یه‌كه‌ی تۆماری كۆلیژ بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم له ڕێكه‌وتی ( ٢٠٢٢/٧/٣١ ) تا (٢٠٢٢/٩/١ )١.١
ڕێنماییه‌كان
١- ده‌رچووی (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، یان ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.١
٢- ده‌رچووی ئاماده‌یی(زانستی و وێژه‌یی) بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ ) و ( ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ ).١
٣- ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢١ـ ٢٠٢٢ ).١
٤- كۆنمره‌ی ده‌رچوون بۆ ئاماده‌یی( ٦٠ ) و بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان ( ٦٥ ) كه‌متر نه‌بێت.١
٥- ده‌رچووی په‌یمانگه ناحكوومییه‌كان به سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.١
٦- ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵانی پێشوو به سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.١
٧- تاقیكردنه‌وه‌ی توانست و كارامه‌یی له كۆلیژ ئه‌نجام ده‌درێت، ڕێكه‌وتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له ( ٢٠٢٢/٩/٤ ) ئه‌نجام ده‌درێت.١
٨- تاقیكردنه‌وه‌كانی توانست ته‌نیا پراكتیكین، هیچی تیۆری تێدا نییه.١