خەڵات و ڕێزلێنان
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٨ وەکو کۆلیژی هونەرەجوانەکان ئامادەبووین لە ئاهەنگی کۆتایی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ، کۆلیژەکەمان بەشداربوو بە شانۆگەریەک بە ناونیشانی (تروسکاییەک لە تەم) لە نووسینی د ژیلوان تاهیر و لە دەرهێنانی (یوسف یوسفی) بوو، توانیمان چەند خەڵاتێکی ڕێزلێنان وەربگرین، یەکێک وەکو دەرهێنەر، ئەوەی تریش وەکو ئەکتەر کەوا دەرا بە (چنار عزەدین)، و لە شانۆگەری سەگ و ڕوتە لە دەرهێنانی (سەباح عبدالرحمن) بوو، خەڵاتێک بەر دکتۆر(بەلقیس دۆسکی) کەوت لەپایی بەشداریکردنی لەم کارە شانۆییە، لەلایەکی تریش مامۆستا (بیار لویس) لە بەشی سینەما و شانۆ دەرهێنانی بۆ شانۆگەری (خاڵە تۆما) کردبوو,توانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەربکەوێت، لەکۆتایی کۆلیژی هونەرجوانەکان توانی چوار خەڵاتی ڕێزلێنانی بەربکەوێت، بەهیوای بەردەوامی و کاری جوانتر.١