له زانكۆی سەلاحەددین گفتوگۆی توێژینەوەیەکی ماستەر بەڕێوەچوو
کاتژمێر(٩) ڕۆژی ( سێ شەممه) ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٢٨ لە هۆڵی (گەلەری پ.د.محمد عارف) له کۆلێژی هونەره جوانەکان تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی( احمد نورالدین طه ) لە بەشی موزیک بە ناونیشانی(بەکارهێنانی گۆرانی کوردی لە میتۆدی دەسپێکدا بۆ ئامێری پیانۆ) کرا، لیژنەی تاوتوێکردن پێكهاتبوون له بەڕێزان:١
١- پ..د. ڕزگار محمد سەرۆکی لیژنه
٢- پ.ی.د. دەریا جمال حوێزی ئەندام
٣- پ.ی.د. گۆنا قادر محمد ئەندام
٤- پ.ی.د. ئیحسان شاکر ئەندام و سەرپەرشتیار یەکەم
٥- پ.ی.د.نەریمان عەبداڵا خۆشناو ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم
دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆکردن نامەکەی پەسندکرا.١