لە زانکۆی سەلاحەددین گفتوگۆی توێژینەوەیەکی نامەی ماستەر بەرێوەچوو
کاتژمێر ( ٩ ) رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٣/٧ لە هۆڵی ( گەلەری پ.د. محمد عارف ) لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی (ئاشنا عومەر حمە) لە بەشی موزیک بەناونیشانی (رەهەندەکانی گۆرانی چێژی ئیستاتیکی لە گۆرانی هاوچەرخی کوردی) کرا، لێژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوو لە بەرێزان:١
١- پ.ی.د. دەلاوەر مستەفا محمد سەرۆکی لیژنە
٢- پ.ی.د. عبدالواحید ادریس ئەندام
٣- پ.ی.م. گۆنا قادر ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم
٤- پ.ی.د. سەنگەر قادر حاجی ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم
دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆی نامەکەی پەسەندکرا.١