له زانكۆی سەلاحەددین گفتوگۆی توێژینەوەیەکی ماستەر بەڕێوەچوو
کاتژمێر (٩) ڕۆژی(سێ شەممه) ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١٤ لە هۆڵی (گەلەری پ.د.محمد عارف) له کۆلێژی هونەره جوانەکان تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی دیلان خلیل پولص لە بەشی سینەما و شانۆ بە ناونیشانی ( البعد السینمائي في النص المسرحي العراقی نماذج مختارة) کرا، لیژنەی تاوتوێکردن پێكهاتبوون له بەڕێزان:١
١- پ.د. عقیل مهدي یوسف سەرۆکی لیژنه
٢- پ.د. علي محمد هادي ئەندام
٣- پ.د. بلقیس علي دوسکي ئەندام
٤- پ.ي.د. منصور نعمان نجم ئەندام و سەرپەرشتیار
دوای دوو کاتژمێرو نیو گفتوگۆکردن نامەکه بە پلەی( نایاب) پێبەخشرا.١