لە زانکۆی سەلاحەددین گفتوگۆی توێژینەوەیەکی ماستەر بەڕێوەچوو
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٣/٨ لە گەلەری (پ.د.محمد عارف)لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی هونەرمەند ئەحمەد سالار لە بەشی شانۆ بە ناونیشانی(ڕۆڵی شانۆی ئاهەنگسازی لەبزاڤی شانۆی کوردیدا)کرا، لێژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لە بەڕێزان:١
١- پ.د. ابراهیم احمد سمۆ (سەرۆکی لیژنە)
٢-پ.ی.د. نەریمان عبداللە خۆشناو (ئەندام)
٣-پ.ی.د. کیفی احمد عبدالقادر (ئەندام)
٤-پ.ی.د. ژیلوان تاهیر باپیر (ئەندام و سەرپەرشتیار)
دوای سێ کاتژمێر لە گفتوگۆکردن پلەی زۆرباشەی باڵای پێبەخشرا.١