له زانكۆی سەلاحەددین گفتوگۆی توێژینەوەیەکی ماستەر بەڕێوەچوو
کاتژمێر (٩) ڕۆژی (یەک شەممه) ڕێکەوت ٢٠٢٢/٩/٤ لە هۆڵی(گەلەری پ.د.محمد عارف) له کۆلێژی هونەره جوانەکان تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی (کاروان عەلی محمد) لە بەشی سینەماوشانۆ بە ناونیشانی (ئاماژە پەروەردەیی وڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا) کرا، لیژنەی تاوتوێکردن پێكهاتبوون له بەڕێزان:1
١- پ.د. بەلقیس عەلی دۆسکی سەرۆکی لیژنه
٢- پ.ی.د. دەریا جمال حەوێز ئەندام
٣- پ.ی.د. جوان بهاالدین عەلی ئەندام
٤- د. ئەکرەم فەرەیدون ئەندام و سەرپەرشتیار
دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆکردن نامەکەی پەسندکرا.١