لە زانکۆی سەلاحەددین گفتوگۆی توێژینەوەیەکی ماستەر بەڕێوەچوو
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٣/١٩ لە گەلەری ( پ. د. محمد عارف ) لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی(نەوزاد میکایل عیسی)لە بەشی شانۆبە ناونیشانی(سیستەمێن پێکئینانا لڤینێ وسەربوورا دەرهێنانێ د نمایا شانۆیا کوردی یاهەڤچەڕخدا)کرا، لێژنەی تاوتوێکردن پیکهاتبوون لە بەڕێزان:1
١- پ. د. ابراهیم احمد سمۆ (سەرۆکی لیژنە)
٢- پ.ی.د. عبدالناصر مصطفی زەڵمی (ئەندام)
٣- پ.ی.د. هاوژین سڵێوە عیسی (ئەندام)
٤- پ. د. شکریە ڕسوڵ ابراهیم (ئەندام و سەرپەرشتیار)
دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆکردن نامەکە پلەی زۆرباشەی باڵای پێبەخشرا.1