تاوتۆێی نامەی ماستەر
لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٣/١٥ کاتژمێر ۹ ی سەر لەبەیانی لە هۆڵی گەلەری (پ. د. محمد عارف) لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان_ زانکۆی سەڵاحەدین، تاوتوێی نامەی ماستەری توێژەر (ڕێکار عوسمان ڕەشید) بە ناونیشانی(ڕۆڵی ئامێرەکانی ژێداری کەوانەیی لە موزیکی کوردیدا: شاری هەولێر وەک نموونە) ئەنجامدرا.
لیژنەی تاوتوێ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:١
١- پ. د جواد نعمت حسین سەرۆکی لیژنە (زانکۆی سلێمانی)
٢- پ.د. محمد عبدللە کاکەسوور ئەندامی لیژنە (زانکۆی سەڵاحەدین)
٣- پ.ی.د. گۆنا قادر محمد ئەندامی لیژنە (زانکۆی سلێمانی)
سەرپەرشتیارانی نامەکەش، لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:١
٤- پ.ی. د. محمد عزیز (د.محمد عزيز زازا)
٥- پ.ی.د. ابراهیم احمد حسین (شوانی)
پاش تاوتوێکردنی نامەکە، لە لایەن لیژنەکەوە پەسەندکرا