له زانكۆی سەلاحەددین گفتوگۆی توێژینەوەیەکی ماستەر بەڕێوەچوو
کاتژمێر (٩) ڕۆژی(یەک شەممه) ڕێکەوت ٢٠٢٢/١١/٦ لە هۆڵی (گەلەری پ.د.محمد عارف) له کۆلێژی هونەره جوانەکان تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی ژیار اسماعیل لە بەشی سینەما و شانۆ بە ناونیشانی ( ئەرکی پێداگۆرجی نوێ لەنمایشی شانۆی منداڵاندا) کرا، لیژنەی تاوتوێکردن پێكهاتبوون له بەڕێزان:١
١- پ.د. ادریس عبداللە سەرۆکی لیژنه
٢- پ.ی.د. ازاد محمد سعید ئەندام
٣- پ.ی.د.محسن عارف سالح ئەندام
٤- پ.د. بلقیس عەلی دوسکی ئەندام و سەرپەرشتیار
دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆکردن نامەکەی پەسندکرا.١