سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/١٦ مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ بەڕێز (پ.د.نەریمان خۆشناو) ڕاگری کۆلیژی هونەرە جوانەکان بەڕێوەچوو..1
بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکی بەڕێزیان وەک ڕاگری کۆلیژی هونەرەجوانەکان لە زانکۆی سەلاحەددین
لە مەراسیمەکەدا سەرەتا کورتەیەک لە کار و چالاکییەکانی سێ ساڵی رابردووی کۆلیژ لە سەردەمی بەڕێزیان ئاماژەی پێکرا، کە سێ ساڵی پڕ چالاکیە هونەریەکان بووە لە مێژووی ئەم کۆلێژە، پاشان لە بەرانبەردا مامۆستایان و قوتابییانی بەشی موزیک بە پێشکەشکردنی چەند کۆپلەیەک لە حەیران و گۆرانی و موزیکی کوردی و پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین و خەلاتی ڕێز و وەفا بە ڕاگر مەراسیمەکەیان بەرزراگرت..1
لە کۆتاییدا لەلایەن بەڕێزیان سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەکرا لەپای کاروچالاکیەکانمان، سوپاس بۆ بەڕێزیان هەمیشە لەهەوڵی بەرەوپێشچوونی لق و بەشەکانی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بووە، بۆیە مێژوویەکی پڕشنگداری تۆمارکرد لە زانکۆی سەلاحەددین..1