شانۆی (چیرۆکی بابل لەوێ) نمایشکرا
لە درێژەی پڕۆژەکانی قوتابییانی قۆناغی چوارەمی بەشی سینەما و شانۆ لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان کارنامەی قوتابیانی لقی شانۆ- شانۆی ( چیرۆکی بابل لەوێ ) نمایشکرا ، ئەم شانۆگەرییە لە نووسینی فریدریش دێرنمات و وەرگێڕانی(شێرزاد حەسەن) و لە لایەن قوتابی(هێدی ئیسماعیل) کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدرا و بە سەرپەرشتی(مامۆستا ڕەزا عوسمان) و کاری سینۆگرافیا لەلایەن ( شیراز عەزیز ) دیزاین کرا و بە بەشداری بەشێکی زۆر لە قوتابیانی بەشی سینەما و شانۆ.١
ئەم نمایشە لە ڕۆژانی ( ١٥ – ٢٠٢٢/٣/١٦ ) لە هۆڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان نمایش کرا