Our college hosted at the International Conference of the College of Fine Arts / University of Diyala 24-25 May 2022

زانکۆى دیالە میواندارى کۆلێژى هونەرە جوانەکانى زانکۆى سەڵاحەددین دەکات

کۆلێژى هونەرەجوانەکانى زانکۆى سەلاحەددین، لەژێر ناونیشانى (بالتربية والفنون ترتقي أجيال الغد) لەکۆنفرانسى نێودەوڵەتى کۆلێژى هونەرە جوانەکانى زانکۆى دیالە لە ڕۆژانى ٢٤-٢٥ ئایار ٢٠٢٢ بە سەرۆکایەتى وەزیرى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى عيراقى ڕێزدار (پڕۆفسیۆر دکتۆر نبیل كاظم عبدالصاحب)و بە سەرپەرشتى سەرۆکى زانکۆى دیالە بەڕێز ( پڕۆفسیۆر دکتۆر عبد المنعم عباس كريم)، چاودێرى ڕاگرى کۆلێژى هونەرە جوانەکانى زانکۆى دیالە بەڕێز (پڕۆفسیۆر دکتۆر علاء شاكر محمود) بەشدار بوو

بەشداریکردنى کۆلێژى هونەرەجوانەکانى زانکۆى سەلاحەددین لەڕێگەى چوار توێژینەوەى زانستى (محکم) لەلایەن مامۆستایانى بەشى شێوەکارى و بەشى موزیک هاتنە پێشکەشکردن, بە ناونیشانەکانى:١

یەکەم/ خطاب التمثيل الاسطورية في فن بلاد مابين النهرين (دراسة تحليلية فنية) لەلایەن توێژەرى بەڕێز م.سامى أسماعیل سەرۆکى بەشى شێوەکارى.١

 دووەم/ الخطاب الايقواني في فن التشكيلي والعمارة المعاصرة (مدينة دهوك انموذجا) لەلایەن توێژەرى بەڕێز م. سیروان رفعت مامۆستا لە بەشی شێوەکارى.١

.لەلایەن توێژەرى بەڕێز م.ى. هیوا عبدالعزیز پیرداود مامۆستا لە بەشی شێوەکارى  Technique as a part of expression in Serwan Baran artworks /سێ یەم

چوارەم/ ڕۆڵى گۆرانى وموزیک لەپڕۆسەى پەروەردە وفێرکردن لەڕوانگەى زانستى ئەنتڕۆپۆلۆجیاوە، لەلایەن توێژەرى بەڕێز م. چیایى کمال سعدى مامۆستا لەبەشى موزیک. ١

            شایەنى باسە کۆنفڕانسەکە بەبشداریکردنى مامۆستایانى زانکۆکانى ووڵاتانى (سوریا، تورکیا، لبنان، فەڵەستین، کۆمارى ئیسلامى ئێران، جەزائر… زۆربەى زانکۆ ناوخۆیەکانى عیراق) بەئاستێکى زۆر بەرز وبەپێى ڕێنمایى وپڕۆگرام وپڕۆتۆکۆڵى کۆنفرانسەکە بەڕێوەچوو، مامۆستایانمان توانیان لەڕێگەى ئەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتیە توێژینەوەکان بەشێوەى بەشداریکردنى ڕاستەوخۆ لەیەکەم ڕۆژى کۆنفرانسە زانستیەکە بەزمانى کوردى بخەنە بەرباس وگفتوگۆیى زانستى.١

بەشداریکردنمان لە کۆنفڕانسەکەدا بە زمانى شیرینى کوردى هەنگاوێکى بوێرانەى مامۆستایانى کۆلێژەکەمان بوو توانرا لەڕێگەى گرینگى بابەتە زانستەکانەوە چەندین داخوازى وبانگهێشتنامە بۆ کۆنفڕانسە زانستیەکانى وولاتانى دراوسێ ودەورووبەر لەداهاتوو مسۆگەر بکەن ئاستى زانستى کۆلێژى هونەر وزانکۆى سەلاحەددین لەبوارى هونەرى بەگشتى و موزیکى بەتایبەتى بۆ توێژەران ڕوون بکەنەوە.١

لەکۆتایى کۆنفڕانسەکە توێژەرانى بەشداربوو سوپاسنامە وبڕوانامە ودڕعى کۆنفرانسیان پێ بەخشرا وبڕیاردرا کەلەداهاتوشدا هەماهەنگى زانستى زیاتر لەنێوان زانکۆى دیالا و زانکۆى سەلاحەددین بەگشتى و کۆلێژى هونەرە جوانەکان تایبەتتر بۆ سودوەرگرتن و ڕاگۆڕینەوە وبەرەوپێشبردنى ڕەوشى زانستى و هونەرى پتەوتر بکرێت وبەردەوامیان هەبێت.١

Leave a comment