دابینکردنی کۆمەڵێ ئامێری ژەنین بۆ کۆلیژەکەمان
،لە درێژەی گرنگیدانەکانی و دوابەدوای سەردانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ( پ.ی.د. کامەران یونس ) بۆ کۆلێژی هونەرەجوانەکان بەڕێزیان گوێی لە داواکاری و کەموکووڕییەکانی کۆلیژەکەمان گرت، بۆیە بەڕێزیان ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ دابینکردنی سەرجەم کەموکووڕی و پێداویستییەکانمانی کۆلیژ. لە هەنگاوی یەکەمدا بە سوپاسەوە ئەم ئامێرە موزیکییانەی بۆ بەشی موزیک دابینکرد، کە لەم ئامێرانەی خوارەوە پێکهاتوون:١
کەمان – ڤیۆلا – گیتار – سەنتور – فلوت – کلارنێت – چەلۆ – زەرب – دەف – دەف سنجار