سیمینارێك ده‌رباره‌ى ئامانجى ژیان له كۆلێژى زانست سازكرا
رێكه‌وتى 28/2/2019 به ئاماده‌بونى ( د.ته‌حسین غفور ) یاریده‌ده‌رى راگرى كۆلێژ‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستا‌و قوتابى له هۆڵى كۆنفڕانسى ماتماتیكى كۆلێژى زانست سیمینارێك سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانى ژیان بۆ ( سیروان گه‌ردى ) راهێنه‌رى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى سازكرا,شیاوى باسه ناوبراو له سیمیناره‌كه‌یدا تیشكى خسته سه‌ر ئامانج و به‌دى هێنانى خه‌ونه‌كانى مرۆڤ به‌وه‌ى كه له مێشكى هه‌ر تاكێك ئامانجێك هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پێویسته هه‌وڵبده‌ى مێشك و هێزت بخه‌یته گه‌ڕ ئامانجیش دوو جۆره ئامانجى بێ ئاگا‌و ئامانجى به ئاگا له‌م باره‌یه‌وه ( نیچه ) ده‌ڵێت هه‌ر كاتێك بۆچییه‌كانى ژیانى خۆت دۆزییه‌وه ئه‌وا ده‌توانى خۆت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كان بگونجێنى ,له به‌شێكى تر‌ى سیمیناره‌كه‌دا ناوبراو رونى كرده‌وه كه بیركردنه‌وه‌یه‌كى قوڵى تاكێك و دواتر شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندندن و بڕیاردان خودى ئامانجه‌كه دیارى ده‌كات ئاخۆ گه‌یشتى به‌چى ؟ هه‌روه‌ها به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌شى به ئامرازێكى گرینگ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان وه‌سف كرد دوابه‌دواى درێژه دان به سیمیناره‌كه گفتوگۆ له نێوان پێشكه‌شكارو ئاماده‌بووان ده‌ستى پێكرد و سیمیناره‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتویی له‌قه‌ڵه‌مدرا.
راگه‌یاندنى كۆلێژى زانست