لە رێککەوتی 15-5-2019 کۆنفرانسی زانستی ئەکادیمی بۆ پێشبڕکێی قوتابیانی پۆلی چووارەم و پۆستەرەکانی قوتابیانی پۆلی یەکەم بۆ هەردوو بەشە زانستییەکان و مرۆڤایەتییەکان ئەنجامدرا. بە ئامادەبوونی بەڕێز د.احمد انور دزەیی سەرۆکی زانکۆ و د. جوهر فتاح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و د. سعید عمر ابراهیم راگری کۆلێژ و د. سمیر جودت بلال یاریدەدەری راگر و بە سەرپەرشتی پ.ی.د.محمد قادر خورشید لەگەڵ ئەندامانی لێژنەکە بە سەرکەوتویی ئەنجامدرا و پاش هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان و پۆستەرەکان، خاوەن پۆستەری یەکەم و سەرپەرشتیار و هەروەها یەکەم پرۆژەی توێژینەوەی پۆلی چووارەم لەگەڵ سەرپەرشتیاران لە بەشە زانستی و مرۆڤایەتییەکان خەڵات کران و بڕوانامەیان پێ بەخشرا.