ڕاهێنه‌رى گه‌شه‌پێدانى خود – چۆن بچینه‌وه‌ ناوه‌رۆكى خۆمان

سيمينارى
ڕاهێنه‌رى گه‌شه‌پێدانى خود – چۆن بچینه‌وه‌ ناوه‌رۆكى خۆمان
له‌ رۆژى چوار شه‌ممه‌ به‌روارى 26/02/2020 و له‌ تاقيكه‌ى بيناييه‌كان سيمينارى (ڕاهێنه‌رى گه‌شه‌پێدانى خود – چۆن بچینه‌وه‌ ناوه‌رۆكى خۆمان) پێشكه‌شكرا له‌لايه‌ن به‌رێز م.كوردستان رسول حسن كه‌ مامۆستايه‌ له‌ به‌شى زمانى عه‌ره‌بى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى مه‌خمورى سه‌ر به‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين.
بابه‌تى سيميناره‌كه‌ په‌يوه‌نديداربوو به‌ ئاشنابوون راهێنان له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى تاكى كه‌س و خود هه‌ڵسه‌نگاندن و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا به‌ رێگاى به‌رزكردنه‌وه‌ى متمانه‌ به‌خۆ بوون و مرۆڤ ده‌بێت فێربێت بۆ كاركردن نه‌ك ته‌نها فێر بێت و ده‌بێت ئاستى تێگه‌يشتنى خۆى به‌رزتر بكات و هه‌رده‌م دڵخۆش و گه‌شبين بێت.
ئاماده‌بوان زۆر سووديان بينى له‌ سيميناره‌كه‌ و له ‌كۆتايى سيميتاره‌كه‌ بروانامه‌ى ريزلێنان به‌خشرايه‌ پێشكه‌شكارى به‌رێز.

Leave a comment