دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر، ڕاگرایەتی کۆلێژ بەھەماھەنگی لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی ھەڵمەتێکی پێدانی ڤاکسینیان لەکۆلێژەکەمان ڕاگەیاند بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژکەمان.. ئەم ھەڵمەتە ڕۆژی یەک شەممە ١٤/١١/٢٠٢١ دەستی پێکرد و تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە ١٩/١١/٢٠٢١ بەردەوام دەبێت.
ھەر تەندروست و سەلامەت بن