هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك جلوبه‌رگى تايبه‌ت به خۆى ده‌پۆشێ كه جياوازه له جلوبه‌رگى نه‌ته‌وه‌كانى تر، هه‌ر ئەمەشە جلوبه‌رگ وه‌ك پێناسه‌يه‌كه بۆ ناسينه‌وه‌ى گه‌لان.
بۆ رێزگرتن لە جلوبەرگی سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و نیشاندانی فره‌ڕه‌نگى و رازاوەيى و جوانی پۆشاکی گه‌لان، لەم رۆژەدا هاونيشتمانيانى كوردستان به پۆشينى جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان پارێزگارى له كه‌لتوور و يه‌كێك له هێما نه‌ته‌وه‌ييه‌كانيان ده‌كه‌ن.
له هه‌رێمى كورستان، رۆژى 10ى ئادارى هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژى پۆشينى جلوبەرگی نیشتمانی دیاری كراوه بۆ رێزگرتن له جلوبه‌رگی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و، نیشاندانی جوانییه‌كانی پۆشاكی رازاوه و جوان و ره‌نگاڵه‌یی دانیشتووانی ھه‌رێمی كوردستان.
ئێمە وەک کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەددین لەگشت بۆنە و یادەکان چالاکی جۆرا و جۆر ئەنجام دەدەین، و بەپۆشینی جل و بەرگی کوردی ئەم بۆنەیەمان بەرز ڕاگرت.
ڕاگرایەتی کۆلێژ
١٠/٣/٢٠٢٢