سيمينارى
Moodle: An Open Source Course Management System
له رۆژى چوار شه‌ممه به‌روارى 11/12/2019 و له تاقيكه‌ى بيناييه‌كان سيمينارى (مۆدڵ: سيستمێكى به‌رێوه‌بردنى كۆرسى سه‌رچاوه كرا‌و) پێشكه‌شكرا له‌لايه‌ن به‌رێز پ.ى.د.سامان قادر مولود.
بابه‌تى سيميناره‌كه په‌يوه‌نديداربوو به ئاشنابوون به ئه‌پليكێيشنى مۆدڵ و چۆنيه‌تى به‌كارهێنانى به ئاسانترين رێگا.
مۆدڵ بريتيه له ئه‌پڵيكێشنێكى ئينته‌رنێتى زۆر گرنگ كه قوتابى ده‌به‌ستێته‌وه به مامۆستاى بابه‌ت و هه‌موو پێداويستيه ئه‌ليكترۆنيه‌كانى بابه‌ته‌كه له موحازه‌رات و فيديۆ و تاقيكردنه‌وه و كويز و هاتن و ….هتد كه ئێستا زانكرى سوڵاحه‌دين له يه‌كه‌ئاستى جێبه‌جێكردنى دايه له‌نێو كۆلێژه‌كانى خۆى دا.
ئاماده‌بوان زۆر سووديان بينى له سيميناره‌كه و له كۆتايى سيميتاره‌كه بروانامه‌ى ريزلێنان به‌خشرايه پێشكه‌شكارى به‌رێز.