دوای ھەوڵو کۆششێکی زۆر سەرۆکی بەشی تەلارسازی لەکۆلێژەکەمان بەرێز(د.صلاح الدین یاسین باپیر)توانی بەرزترین خەڵاتی(Tamayouz Excellence Award) بۆ سالی 2018 بەدەست بھێنێ لەسەر ئاستی ھەموو عێراق
ئەم خەڵاتە دەدرێتە باشترین کەسایەتی ئەکادیمی لەسەر هەموو زانکۆکانی عیراق پاش دیراسەت کردنی کاریگەری ئەم کەساییەتیە لەسەر ئاستی ئەکادیمی و بەرزکردنەوەی توانای قوتابییان لەڕێی سەرپەرشتی کردنی پڕۆژەکانی دەرچوون.
شایەنی باسە توانرا پڕۆژەی سێ قوتابی بگەینە باشترین 20 پڕۆژەی دەرچوون لەسەر ئاستی عیراق… هەرسێ قوتابی لەلایەن د.صلاح الدین یاسین سەرپەرشتی کراون … کە ئەمەش سەرکەوتنێکی ترە بۆ کۆلێژی ئەندازیاری/ زانکۆی سەڵاحەددین ، بەهیوای پێسکەوتنی ڕەوشی خوێندن وزانست لەهەموو بوارەکان
خەڵاتەکەش بریتییە لە میدالیای ڕێزلێنان کە لە ووڵاتی ئوردن پێشکەش کرا لە ئاهەنگێکی نێودەوڵەتی کە زیاتر لە نوێنەرانی 21 دەوڵەت بەشداریان تێدا کردبو

