بەرنامەی هاوبەشی زانکۆی عێراقی – ئەڵمانی قوتابخانەی هاوینە دروستکردنی زیادکراو لە ئەندازیاریدا

DAAD – بەرنامەی هاوبەشی زانکۆی عێراقی ئەڵمانی
قوتابخانەی هاوینە دروستکردنی زیادکراو لە ئەندازیاریدا

٦ تاکو ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
ناونیشان : زانکۆی سەلاحەددین هەولێر / کۆلێژی ئەندازیاری / بەشی ئەندازیاری میکانیك و میکاترۆنیك/ ڕێگای کەرکوک هەولێر٠

بەرنامەیەکی هاوکاری ئەکادیمی لەنێوان زانکۆی سەلاحەددین وزانکۆی فرایبیگی المانی لەساڵی ٢٠٠٩ ەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە٠
لەم ڕێگایەوه مەشق و دامەزراوەی خول بۆ مامۆستایان و قوتابیانی قۆناغی سێیەمی خوێندن و قوتابیانی قۆناغی سێیەمی هەموو ساڵێک قوتابیانی زانکۆی سەلاحەددین بۆ ڕاهێنانی هاوینه گەشتیان بۆ وڵاتی ئه ڵمانیا دەکرد٠

هەروەها حەوت زانکۆی تر هەن کە بەشداری بەرنامەی هاوکاری ئەکادیمی دەکەن لە کوردستان و بەغدا ، زانکۆی سەلاحەددین یش هاوبەشێکی سەرەکی زانکۆیەکی ئەڵمانییە ٠
ئێستاش بەهۆی کرۆناوە قوتابیان نەیانتوانی گەشتی ئەڵمانیا بکەن و بەدیلێک بوو بۆ ئەنجامدانی کۆرسێک لە هەولێر بە شێوەی ئۆنلاین و وانەکان له لایەن پرۆفیسۆرانی ئه ڵمانیا و به غداد دەوترێتەوە ئەمە بەرنامەیەکە لە نا چالاکییەکانی دادی ئەڵمانیدا ٠

هەروەها بە بەکارهێنانی سیستەمی فێربوونی ئەلیکترۆنی

(e-learning platform)

  بەناوی

(OPAL)

  قوتابیان و مامۆستایان بەیەکەوە دەبەستێیتەوە و قوتابیان دەتوانن لە ڕێگای ئەو پلاتفۆرمەوە مەنهەج و وانەکانیان ببینن و دایبەزێنن و تاقی کرنەوەی خۆیان ئەنجام بدەن٠

Tags