ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١١/١٦بهشى ئەندازیاری فرۆكه‌وانى له كۆلیژى ئه‌ندازیارى كرایه‌وه به‌ئاماده‌بوونى (د.محمد حسێن کلاری) سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی ودلنیایی جۆری وەزارەتی خوێندنی بالاوتوێژینەوەی زانستی ونوێنه‌رى وه‌زیری خوێندنى باڵا وسه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین(پ.د.جوھەر فتاح سەعید) و (پ.د.نژاد احمد حسێن)راگرى كۆلیژى ئه‌ندازیارى (پ.د.مصطفی عطار) یاریدەدەر سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی ومامۆستایان، به‌شى فرۆكه‌وانى له‌كۆلیژى ئه‌ندازیارى كرایه‌وه، ئه‌م به‌شه بۆ جارى یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى كوردستاندا دهكرێتهوه٠
بۆ ئه‌مساڵیش قوتابى وه‌رده‌گرێ، له‌مباره‌یه‌وه‌ش هه‌ر یه‌ك له‌نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و سه‌رۆكى زانكۆ پشتگیرى خۆیان بۆ ئه‌م به‌شه ده‌ربڕى و هیوایان خواست له‌داهاتوودا ببێته هۆكارێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنى فرۆكه‌خانه‌كانى كوردستان له‌هه‌موو روویهكهوه٠