ئەمرۆ دووشەمە رێکەوتی٢٠٢٠/١١/١٦ بە ئامادەبوونی (د.محمد حسێن کلاری) سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتیارودلنیایی جۆری وەزارەتی خوێندنی بالاوتوێژینەوەی زانستی ونوێنەری وەزیری خوێندنی بالا‌و. (پ.د.جەوھەر فتاح سەعید)سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و(پ.د.نژاد احمد حسێن) راگری کۆلێژی ئەندازیاری و(پ.د.مصطفی عطار) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و(م.ماردین عبداللە) ب.تکنلوجیای زانیاری وئامارو ب.ئەکادیمیای ھواوی لەزانکۆی سەلاحەدین و(د.رافد عباس) ی.ب.گشتی کۆمپانیای ھواوی له‌به‌شى ئەندازیاری پرۆگرامسازى وئینفۆرماتیکس كۆلیژى ئه‌ندازیارى سه‌نته‌رى هه‌واوى كرایه‌وه، له‌وێشدا چه‌ندین وتار له‌لایه‌ن نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و سه‌رۆكى زانكۆ و یاریده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هه‌واوى خوێندرایه‌وه، هه‌مووان جه‌ختیان له‌به‌ره‌و پێشبردنى بوارى ئینته‌رنێت كرده‌وه له‌نێوه‌ندى هه‌موو زانكۆكانى كوردستان٠
له‌م باره‌یه‌وه‌ش پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید وتارى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى خوێنده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵى مامۆستایان و قوتابیان كرد بۆ پێشخستنى زانكۆ، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه، كه كۆمپانیاى هه‌واوى یه‌كێكه له‌گه‌وره كۆمپانیاكانى جیهانه و بیرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ى داوه و له‌پارساڵه‌وه چه‌ندین پێشبڕكێ ئه‌نجامداوه‌٠