ئاماده‌كردن بۆ یه‌كه‌مین كۆنفرانس كاری كۆمه‌ڵایه‌تی August 7, 2023 Category: چالاکیەکانی بەشی کاری کۆمەلایەتی, چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on ئاماده‌كردن بۆ یه‌كه‌مین كۆنفرانس كاری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی (06/08/2023) له زانكۆی سلێمانی (هه‌ردوو به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی سلێمانی) وۆرك شوپێكیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ساڵی ئاینده‌دا، كه وا بریاره به‌هاوبه‌شی ئه‌نجام بدرێـت له نێوان هه‌ردوو به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی به هاوكاری ماددی و لۆجیستی رێكخراوی سید فاوه‌نده‌یشن و رێكخراوی GIZ ئه‌ڵمانی . له‌م دانیشتنه‌دا به‌رێز (د.مهدی ) له رێكخراوی سیید فاونده‌یشن و هه‌ردوو سه‌رۆكی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی ( د.ژیا عباس) و (د.حكیم قادر) و مامۆستایانی به‌رێزی هه‌ردوو به‌شه‌كه ئاماده‌بوون.