ئیسلامى سیاسى

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی(٣١-١٠-٢٠٢٣) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فه‌رهادی) سمینارێک بۆ بەرێز(م.محمد جودت عمر)مامۆستا لە بەشى(فەلسەفە) بە ناونیشانى (خوێندنەوەیەک بۆ ئیسلامى سیاسى لە هەرێمى کوردستان) سازکرا.

لە سەرەتاى سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە ئیسلامى سیاسى کرد، ئایا بەیەکەوە دەگونجێت؟

و لە درێژەى سمینارەکەیدا باسى لە سەرەتاى سەرهەڵدانى ئیسلامى سیاسى کرد لە جیهانى عەرەبى و ئیسلامى بە تایبەت لە وڵاتى میسر.

و لە کۆتایشدا باسى لە سەرەتاکانى سەرهەڵدانى ئیسلامى سیاسى کرد لە هەرێمى کوردستان.

دواتر بەشداربووان بە ڕاو سەرەنجەکانیان سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.