بەشی فەلسەفەی کۆلێژی ئاداب چەند چاڵاکییەک ئەنجام دەدات

 

وەکو نەریتی ساڵانەی خۆی، بەبۆنەی رۆژی جیهانی فەلسەفەوە، رۆژی یەکشەممە 20ی 11ی 2022، بەشی فەلسەفەی کۆلێژئ ئاداب، چەند چاڵاکییەکی ئەنجام دا.

چاڵاکییەکان، بەمشێوەیەی خوارە بوون:
١.کردنەوەی پێشانگایەک لەلایەن بەڕێز مامۆستا (سەمیع مستەفا حەسەن) ئامادە کرابوو، کە لەلایەن بەڕێز (پ.د.قادر محمد حەسەن) راگری کۆلێژ کرایەوە.
٢.دابەشکردنی خەڵات بەسەر قوتابیە یەکەمەکانی گشت قۆناغەکان.