توێژینەوو بەرهەمهێنانى معریفە

رۆژی سێ شەممە‌ رێكه‌وتی(١٣-٢-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (دەروونزانى) سمینارێک بۆ بەرێز(م.سەنگەر یوسف صالح) مامۆستا لە بەشى (کارى کۆمەڵایەتى) بەناونیشانى (بەڕۆتینى بونى پرۆژەى توێژینەوو بەرهەمهێنانى معریفە: ئەزموونى هەرێمى کوردستان وەک نموونە) سازکرا
لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە گرنگى بوونى توێژینەوە و لایەنى بەرهەم هێنانى معریفى ، کلتور و کۆمەڵگاى کرد، بە شێوەیەکى گشتى هەروها باسى لە پێگەو گرنگى توێژینەوەى کرد لە ناو دامەزراوەکانى هەریمى کوردستان .

لە درێژەى باسەکەیدا باسى لەوەى کرد کە تویژەر چۆن بتوانى توێژینەوەکەى بە شێوەیەکى رێکوپێک بڵاوبکاتەوە بۆ ئەوەى دامەزراوەکان بتوانن سود لە توێژینەوەکە وەرگرن.

و لە کۆتایى سمینارەکەدا ئامادەبووان بە پرسیارو سەرنج سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.