( دووشه‌ممه 7ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) تیمێكى شوێنه‌وارى زانكۆى كاسۆلیكى
هه‌نگاریان سه‌ردانى كۆلێژى ئاداب_یان كرد‌و له‌گه‌ڵ راگرى كۆلێژ كۆبوونه‌وه‌و، تاوتوێى كارى هاوبه‌شیان له بوارى شوێنه‌وارى له هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
پ.د.قادر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، راگرى كۆلێژى ئاداب له وته‌یه‌كیدا داواى له تیمه‌كه كرد، به‌رده‌وامبن له‌كارى هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵكۆڵینى هه‌موو ئه‌و ناوچه شوێنه‌واریانه‌ى هه‌رێم كه پێویسته كاریان تێدابكرێت.
تیمى شوێنه‌وارى زانكۆى كاسۆلیكى هه‌نگاریان ماوه‌ى پێنج ساڵه گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ به‌شى شوێنه‌وارى كۆلێژى ئاداب كردووه بۆ هه‌ڵكۆڵین و كاركردن له هه‌ردوو ناوچه‌ى شوێنه‌وارى (دوین و پانكان) له هه‌رێمى كوردستان.
ماوه‌ى 19 ساڵه به‌شى شوێنه‌وارى له زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین_كۆلێژى ئاداب كراوه‌ته‌وه‌و تائێستا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زانكۆ بیانییه‌كان، كاری هه‌ڵكۆڵینیان بۆ سه‌دان ناوچه‌ى شوێنه‌واری له هه‌رێم كردووه.