خشته‌ى چاودێريى هۆڵه‌كانى تاقيكردنه‌وه‌ – خوولى دووه‌م (2019/2018)

لێژنه‌ى ناوه‌نديى تاقيكردنه‌وه‌كانى كۆلێژ خشته‌ى چاودێريى هۆڵه‌كانى تاقيكردنه‌وه‌ – خوولى دووه‌م (2019/2018)ى بڵاوكرده‌وه‌. به‌ گوێره‌ى خشته‌كه‌ تاقيكردنه‌وه‌كان له‌ رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ (2/9/2019) ده‌ستپێده‌كات و هه‌موو رۆژێك تاقيكردنه‌وه‌ هه‌يه‌ جگه‌ له‌ رۆژانى هه‌ينى. لێژنه‌ جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى بوونى هه‌ر پشووييه‌كى فه‌رمى و نافه‌رمى تاقيكردنه‌وه‌كان دواناخرێت و له‌ رۆژ و كاتى دياريكراوى خۆياندا ئه‌نجام ده‌درێن.