دادپەروەرى، ماف و ئازادى

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی(٢٣-١-٢٠٢٤) كاتژمێر (١١)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(م. حسن وەیسى ) مامۆستا لە بەشى (کارى کۆمەڵایەتى)بە ناونیشانى (دادپەروەرى، ماف و ئازادى: هەلوەستەیەک لەسەر تێروانینەکانى مایکل سەندل- زانکۆى هارڤارد) سازکرا.

لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لەوە کرد کە سەرچاوەى ماڤ، یاسا، و پەیرەوەکان کە لە کۆمەڵگاى مروییدا بوونیان هەیە، لە کوێ سەرچاوەیان گرتووە، ئەم ماڤ و یاسایان چوون بەرهەم هاتوو.

و لە درێژەى باسەکەیدا باسى لە ڕوانگەى سووداگەران و دواتریش لیبرالەکان کرا لە بارەى چۆنیەتى هاتنە دى ماڤ و یاساکان، دواتر بە چەند نموونەیەکى زیندووى ناو کۆمەڵگا کۆتایى بە سمینارەکە هات.