زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین دووه‌مین كۆنفراسى زانستى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى كورد‌و كوردستان سازده‌كات
به‌چاودێرى د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین، دووه‌مین كۆنفراسى زانستى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى كورد‌و كوردستان به ناونیشانى (هه‌ولێر له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا) له رۆژانى 10_11ى نیسانى 2019، له سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. له‌باره‌ى كۆنفراسه‌كه‌دا، د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له وتارێكدا رایگه‌یاند: زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین هه‌میشه هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ى كۆنفراسه زانستییه‌كان هه‌وڵى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانكۆ‌و مامۆستایانى بدات. هاوكات د.قادر محمد حسن، سه‌رۆكى كۆنفراسه‌كه‌و راگرى كۆلێژى ئاداب رایگه‌یاند: له‌و كۆنفراسه كه نزیكه‌ى 60 توێژینه‌وه‌ى ئه‌كادیمى ده‌خرێته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى مێژووى هه‌ولێرو لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى هه‌ولێر ده‌خرته‌به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى. به‌شێك له پسپۆڕان و لێكۆڵینه‌ران له به‌شه‌كانى دیكه‌ى عێراق و وڵاتانى دراوسێى هه‌رێم به‌شداریان له كۆنفراسه‌كه كردووه‌و به بایه‌خه‌وه له گرنگى ئه‌و كۆنفراسیه زانستییه ده‌ڕوانن.