دێر مارعودیشو له‌ گوندك

سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 17 ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 كاتژمێر (10.30)ى به‌یانى له‌ هۆڵى (فه‌رهادى) سمینارێك بۆ به‌رێز (د.نرمین على محمد ئه‌مین ) مامۆستا له‌ به‌شى ( شوینه‌وار) به‌ ناونیشانى (دێر مارعودیشو له‌ گوندك ـ نمونه‌ى بیناسازى مسیحى له‌ كوردستان )ساز كرا .

له‌سه‌ره‌تاى سمیناره‌كه‌دا به‌رێز (د. ئازاد عوبید صالح ) كورته‌یه‌كى له‌ باره‌ى مێژووى ئالاى باسكرد , دواتر به‌رێزیان گرنگى ئه‌و رۆژه‌یان روون كرده‌وه‌ و باسى چه‌ند رووداوێكى په‌یوه‌ست به‌م رۆژه‌ كرد.

دواتر به‌رێز (د. نرمین على محمد ئه‌مین) مامۆستا له‌ به‌شى (شوێنه‌وار)ى كۆلێژه‌كه‌مان   سمینارێكى ده‌رباره‌ى دێر مارعودیشو له‌ گوندك ـ نمونه‌ى بیناسازى مسیحى له‌ كوردستاندا باسكرد, هه‌روها باسى له‌ چه‌ند نمونه‌یه‌كى له‌ بیناسازى مسیحى كرد له‌ لایه‌ن مسیحیه‌كانى كوردستان.