راگەیاندنی زانکۆی تکریت

به‌شی ڕاگەیاندنی زانکۆی تکریت به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحە‌دین بەسەردەکەنەوە

كاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌، به‌رواری ٢٥/٤/٢٠٢٤، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ڕاگەیاندن، کولێژی ئاداب، زانکۆی تکریت، سەردانی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كرد، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن (پ.ی.د. ئازاد عبدالعزیز محمد) و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی به‌شه‌كه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا، دواتر هۆڵه‌كانی به‌ش و هه‌ردوو ستۆدیۆی رادیۆو ته‌له‌فزیۆنیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن به‌ڕیزان (پ.ی.د. هاوژین عمر) و مامۆستایانی به‌شی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ به‌ مێژووی ڕاگەیاندنی کوردی ئاشنا كران و، وه‌ڵامی پرسیاری قوتابیانیان دایه‌وه‌.
دوای ئەوە سەردانی ڕاگری کولێژیان کردوو لەلایەن (پ.د قادر محمد حسن) پێشوازییان لە سەرۆک بەش (پ.د یوسف حسن محموود) و ستافی مامۆستایان کراو.
مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی تکریت به‌م گەشتە زانستییه‌ زۆر دڵخۆش بوون و، سوپاسی زۆریان هه‌بوو بۆ پێشوازی گه‌رمی سەرۆکایه‌تی بەشی ڕاگەیاندن، هاوكاتیش هیوایان خواست كه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ ببێته‌ دەرچەیەک بۆ هه‌ماهه‌نگی و  هاوكاری زانستیی نێوان هه‌ردوولا.