رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى (30/4/2019) كاتژمێر (10.30)ى به‌یانى به بۆنه‌ى رۆژى جیهانى (ته‌ندروستى و سه‌ڵامه‌تی له كاتى كاركردندا) له هۆڵى (فه‌رهادى) به ئاماده‌بوونى ستافى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گشتى هه‌رێم و به‌رپرسى ئامار‌و و ووته‌بێژى ڕاگه‌یاندنى هاتووچۆ به‌رێز( عه‌قید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم) و مامۆستایان وقوتابیان و میوانانى ده‌ره‌كى سمینارێك له لایه‌ن به‌رێز (د. ساكار المدرس) (مامۆستا له به‌شى جوگرافیا و به‌رپرسى لێژنه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى كۆلێژ) له ژێر ناونیشانى (تێرۆرى سپى له هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ساڵانى 2000 تا 2008 (هۆكار وچاره‌سه‌ر) پێشكه‌ش كرا. ناوبراو له سه‌ره‌تادا باسى له ڕووداوه‌كانى هاتووچۆ( تیرۆرى سپى) له هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ساڵانى (2000-2018) كرد . و له درێژه‌ى باسه‌كه‌ییدا وه‌كو پێشه‌كییه‌ك باسى له ژماره‌ى ڕووداوه‌كانى هاتووچۆى كرد له هه‌رێمى كوردستان , هه‌روها باسى ژماره‌ى برینداران و قوربانیان له ماوه‌ى (18) ساڵدا كرد, دواتر تیشكى خسته سه‌ر واقیعى ڕووداوى هاتووچۆ به پێى ( شه‌ورۆژ , ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى شار, به پێى وه‌رزى ساڵ , دابه‌شبونى جوگرافى ڕووداوه‌كان به پێى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان) . و به‌رێزیان هۆكاره‌كانى ڕووداوى هاتووچۆى خسته ڕوو كه سه‌رپێچى هاولاتی و كه‌م ته‌رخه‌مى حكومه‌ته, هاوبه‌شن له به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى هاتووچۆ. ناوبراو له كۆتاى سمیناره‌كه‌دا چه‌ند پیِشنیارێكى خسته ڕوو وه‌كو په‌ره‌پێدانى هاتووچۆى گشتى( پاص , میترۆ), جگه له توندكردنى مۆڵه‌تى شوفێرى, دووساید كردنى شه‌قامه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان و چه‌ندین پێشنیارى تر .