زبلخانە شارى رەواندز

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی(٢١-٢-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(م. بژار عبدالستار بلباس) مامۆستا لە بەشى(دەروونزانى )بە ناونیشانى (شیکردنەوەى جوگرافى بۆگرفتى پاشماوە ڕەقەکان و دیاریکردنى شوێنى گونجاو بۆ زبلخانە شارى رەواندز وەک نمونە) سازکرا.

لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە سەرهەڵدانى گرفتى پاشماوە ڕەقەکان کرد کە لەگەڵ پێشکەوتنى مرۆڤ و شارستانیەت ئەم گرفتانەش زیاتر دەبن، پاشماوە ڕەقەکان لە ڕووى بڕ و جۆرو سەرچاوەى دروستبوون جیاوازن و دەگۆڕێن، بە گوێرەى جۆرى پیشە و ئاستى ئابورى و ڕۆشنبیرى و بارودۆخى کۆمەڵایەتى و ژمارەى دانیشتوان.

و لە درێژەى باسەکەیدا بەرێزیان باسى لەوە کرد کە لە ئێستادا پاشماوە ڕەقەکان و چۆنیەتى چارەسەرکردنیان و خۆڕزگارکردن لێیانى کرد، بە یەکێک لە ئالۆزترین کێشەکانى ناوچە شارنشینەکان دادەنرێت لەسەر ئاستى جیهان بە تایبەتیش لە وڵاتە گەشەسەندووەکان، هەرێمى کوردستان و ناوچەى توێژینەوە بەدەست ئەم گرفتە دەناڵێنێ.

و لە کۆتایى سمینارەکەدا ئامادەبووان بە پرسیاروسەرنج و سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.